یکشنبه 02 دی 1403

پارێزگای کوردستان بە پانتاییەک بەرانبەر 29137 کیلۆمەتری دووجا لە بەشی خۆراوای ئێران و نزیکی سنووری عێراقدایە کە لە باکوورەوە لەگەڵ ئازەربایجانی خۆراوا و بەشێک لە زەنجان، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ هەمەدان و بەشێکی تر لە زەنجان، لە باشوورەوە لەگەڵ کرماشان و لە خۆراواوە لەگەڵ عێراق(شاری کوردنشینی سلێمانی) هاوسنوورە. پارێزگای کوردستان بەپێی دوایین دابەش‌کردنەکانی کیشوەری لە ساڵی 1390دا خاوەنی 10 شارۆچکە، 29 شار، 31 ناوچە، 86 میرەدێ و 1697 گوندی نیشتەجێیە.

شارۆچکەکانی پارێزگا بریتین لە:

سنە، بانە، بیجاڕ، دیواندەرە، سەوڵاوا، سەقز، قوروە، کامیاران، مەریوان و دێگولان.

شاری سنە ناوەندی پارێزگای کوردستان لە 512 کیلۆمەتری دووجا بەرامبەر 435904 کەس یەکەمین و پاشان شاری سەقز دووەمین شاری قەرەباڵغی پارێزگایە.

بارودۆخی سروشتی و ئاو و هەوای پارێزگای کوردستان

پارێزگای کوردستان ناوچەیەکی کوێستانییە کە بە بەرزایی نزیکەی 2000 مەتر لە ئاستی دەریاوە لە بەرزترین پارێزگاکانی کیشوەرە. لایەنی پەرەسەندن و جێگیربوونی بەرزاییەکان لە پارێزگادا بەشێوەیەکە کە یەکەمین بارین کە لە توودەی هەوا باران‌زاکان دەگەینێتە خۆراوای کیشوەر لەسەر بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیە ڕوو دەدا.

دابارینە ئاسمانییەکان لە ناوچە بەرزەکاندا بە شێوەی بەرف و لە بەشە نزمەکاندا زۆرتر بە شێوەی بارانە. ڕێژەی ساڵانەی بارین لە پارێزگادا بەرامبەری 500 میلی‌مەتر و زۆرترین ڕێژەی بارین هی شارۆچکەی مەریوانە بە 800 میلی‌مەتر لە ساڵدا.

جیاوازی بەرزی نێوان بەرزترین و نزمترین ناوچەکانی پارێزگا دەگاتە نزیکەی2400 مەتر کە کێوی شاهۆ لە باشووری خۆراوای پارێزگا بە بەرزی3300 مەتر بەرزترین و ناوچەی ئالوت لە بانەدا بە بەرزی نزیکەی900 مەتر نزمترین ناوچەی پارێزگایە کە ئەم جیاوازی بەرزاییە دەبێتە هۆی دروست‌بوونی ئاو و هەواگەلی جیاواز و ئەم بابەتە لە باری گەشتیارییەوە گرنگە.

لە باری جۆربەجۆری ئاو و هەوا و هەبوونی ڕووداوی سروشتی و توپۆگرافییەوە پارێزگای کوردستان خاوەنی ڕاکێشیگەلی جۆربەجۆر و بایەخدارە، بەتایبەت ئەوەی‌کە زۆربەی شارەکانی پارێزگا بەهۆی ئەوەی لەسەر تەپۆڵکەگەلی بەرز و ماهووری ئەوانەوە دیمەنگەلی جوانی پێک‌هێناون.

بەپێی ستانداردە جیهانییەکان دەمای گونجاو بۆ گەشتیاران لە نێوان20 تا 25 سەنتی‌گرادە کە بە سەرنج‌دان بە پلەی ڕۆژانەی پارێزگا لە نێوەڕاستی گوڵانەوە هەتا نێوەڕاستی ڕەزبەر باشترین کات بۆ سەفەری گەشتیاران بۆ ئەم ناوچەیەیە و پلەی مانگەکانی ئەم دەورە لە 22 تا 28 دەرەجەی سەنتی‌گراد دەگۆڕێ. لە دوو مانگی یەکەمی ساڵ واتە خاکەلێوە و گوڵان بەهۆی بارینی زۆر و لە ئاکامدا بژوێنی ناوچە باشترین کات بۆ بەڕێوەبردنی گەشتی سروشتی و سەردانی ڕێبواران لە سروشتی کوردستانە، هەروەها میانگینی 110 ڕۆژەی ژمارەی ڕۆژە سەهۆڵبەندییەکان لە پارێزگادا ڕێی زۆر گونجاو بۆ وەرزش و فستیڤاڵە زستانییەکان وەکوو وەرزشی خۆش و شادیهێنەری خلیسکێن، سەرکەوتنە زستانییەکان بۆ سەر بەرزاییەکانی پارێزگا و بەڕێوەبردنی فستیڤاڵە زستانییەکان وەکوو فستیڤاڵی دروست‌کردنی پیاوەبەفرینە لە پارێزگا خۆش دەکا.

ڕووبارەکانی ئەم پارێزگایە بە گشتی دەڕژێنە نێو دوو ئاوڕێژی زەریای خەزەر و ورمێیەوە و ژمارەیەکیش دەچێتە وڵاتی ئێراقەوە. ڕووباری قزل‌ئەوزەن کە لقەکانی داگری:

قەمچوقای، ئوزن‌دەڕە، تروال و شوورە دەڕژێتە زەریای خەزەرەوە. زەڕینەڕوود کە لقە سەرەکییەکەی بە چەم سەقز(چۆم) دەناسرێ لەگەڵ لقە گرنگەکانی واتە ڕووباری خوڕخوڕە و لقەکانی تری دەڕژێتە ڕووباری ورمێیەوە. هەروەها ڕووباری سیمینەڕوود کە لە سەقزدا پێی دەڵێن تاتاهوو(تەتەهوو) دەڕژێتە ڕووباری ورمێیەوە.

ڕوباری سیروان کە درێژترین ڕووبار لە کوردستانە و لقە گرنگەکانی دزڵی مەریوان، گردەڵان، ڕەزاوی قەتوند، گاودەرە و ڕووباری قشڵاخە دەچێتە وڵاتی ئێراقەوە.

بەهۆی هەڵکەوتنی ئەم ڕووبارانە لە دۆڵگەلی قووڵ و "دبی" زۆریانەوە لە وەرزی بەهاردا زۆرتر بۆ وەرزشی خۆشی لۆتکەوانی و ڕافتینگ گونجاوە. هەروەها دەوروبەری ڕۆخانەکان جێی پەلەوەران و شین‌بوونی دار و گیا وەحشییەکانە کە لە زۆربەی ڕێگەکاندا بەتایبەت هەورامان و ڕۆخانەی سیروان دیمەنگەلی جوانی لە دۆڵ و کێوەکاندا پێک‌هێناوە کە بینینیان بۆ هەر گەشتیارێک سەرنج‌ڕاکێشە.

پاراستنی ژینگە وەکوو عیبادەتی خودا جیددی بگرین.

پارێزگا خاوەنی چەندین ڕۆخانە لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگا وەکوو گۆلی زرێبار لە مەریوان، ڕۆخانەی پشت بەنداوی قشڵاخ لە 15 کیلۆمەتری باکووری شاری سنە، ڕۆخانەی پشت بەنداوی گاوشان لە 45 کیلۆمەتری باشووری سنە و ڕۆخانەی پشت بەنداوی بۆکان لە باکووری شاری سەقز، ڕۆخانەی پشت بەنداوی ئازاد لە 60 کیلۆمەتری ڕێگەی سەقز بۆ بانە و ڕۆخانەی پشت بەنداوەکانی کوچک ڕەش و سووراڵ لە نزیکی گوندگەلێک بەم نێوە لە شارۆچکەی دێگولانە. ئەم ڕۆخانەگەلە شوێنێکی زۆر گونجاو بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامە گەشتیارییەکانە. هەروەها پۆششی دارستانی پارێزگای کوردستان بە پانتایی 320 هەزار هێکتار لە ناوچەی خۆراواوەیە و پاش دارستانەکانی باکووری کیشوەر لە ڕیزی دووەمدان. ئەم دارستانگەلە لە باکووری بانەوە دەس پێ ئەکات و شارۆچکەی مەریوان و بەشی باشووری خۆراوای پارێزگاس لەبەر دەگرێت و زۆرتر داگری بەڕوو، مازوو، هەرمێ وەعشی، زمانی چۆلەکە، بڵاڵووکی وەحشین. تێکەڵی کێو، دارستان و ڕۆخانە لە ناوچەکانی خۆراوای پارێزگا دیمەنگەلێکی جوانی پێک‌هێناوە کە زۆرتر هۆگرانی سروشت بەرەو خۆی ڕادەکێشێ. بە هۆکارگەلی باس‌کراو و بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەی ژینگەی پارێزگا 34 ڕاوگە لەم ناوچەیەدا هەیە. لەم ڕاوگانەدا سەرەڕای ناوچە پارێزراوەکان ژمارەیەکی زۆر لە گوانداران، پەلەوەران و خزۆکییەکان وەکوو ئاسک، بەران و مەڕی ئەرمەنی، ورچی قاوەیی، بەراز، پشیلەی پالاس، کەروێشک و باڵندەی جۆربەجۆری لە خۆیدا جێی داوە. سەرجەم هۆکارگەلی ناوبراو لەگەڵ نەبوونی پێشینە یان دووپات‌بوونەوەی بەڵا سروشتییەکان وەک بوومەلەرزە، سێڵاو، با و گێژەڵووکە بەهێزەکان پارێزگای کوردستانی لە شوێنێکی زۆر گونجاو بۆ گەشتیاران داناوە.