دوشنبه 20 اردیبهشت 1400

سەنعەتە دەسکردەکان:

سەنعەتە دەسکردەکان وەکوو بەشێک لە میراتی فەرهەنگی و وەکوو سەمبولێک لە شێوەی ژیان و فەرهەنگی کۆمەڵگایەک هەمیشە جێی سەرنجی گەشتیاران بەتایبەت بەشی دوایی سەفەری گەشتیارانە. بەختەوەرانە بەهۆی تایبەتمەندی ژیانی سوننەتی لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای کوردستان و زاڵ نەبوونی بەشی پیشەسازی، هێشتا سەنعەتە دەسکردەکانی پارێزگا لە باری چۆنیەتی و بەربڵاوی لە ئاستی کشوەردا جێی باسە بەشێوەیەک کە قاڵی و بەڕی کوردستان لەگەڵ بەرهەمە ناسک‌کارییە چێوییەکاندا وەکوو تەختەنەرد و شەترەنج ناوبانگی جیهانی پەیدا کردووە و زۆربەی موسافیر و گەشتیارانێک کە دێنە کوردستان بەرهەمی ناسک‌کاری و قاڵی و بەڕی کوردستان دەکڕن. گرنگترین سەنعەتە دەسکردەکانی پارێزگا بریتین لە:

قاڵی و بەڕ:

بەکارهێنانی ڕەنگی گیایی، خامەی سروشتی، تێکەڵی نەخش و ڕەسەنایەتی تەرح بۆتە هۆی سەر بوونی کەیفییەتی قاڵی و بەڕی پارێزگای کوردستان. شاری سنە و بیجاڕ گرنگترین ناوەندی بەرهەم‌هێنانی بەڕ و قاڵین. ناوبانگی جیهانی قاڵی سنە و ئیعتبارەکەی لە بازاڕی جیهانیدا بۆتە هۆی ئەوەی‌کە لە زانستنامەی بەریتانیا کە موعتەبەرترین زانستنامە نێونەتەوەییەکانە وشەی سنە یان سەنەندەج بە ناوی جۆرێ قاڵی بەناوبانگ وەرگێڕاون.

پێشینەی بەڕچنین لە سنەدا:

سنە کە ئێستا بە سەنەندەج بەناوبانگە و ناوەندی پارێزگای کوردستانە ناوی خۆی داوەتە تاقمێک لە بەڕگەلی زەریف‌چنی سەدەکانی 19 و 18 و سەرەتای سەدەی 20. لە ئێراندا چەند جۆر بافتی بەڕمان هەیە کە بەناوبانگترین و ئەوەی کە زۆر بە کار دەهێنرێت جۆری چاک‌دارە. بافتی چاک‌دار دەبێتە هۆی دروست‌بوونی جوانترین بافتی بەڕ. جۆرێ بەڕ کە لە سنەدا دەچندرێت خاوەنی تایبەتمەندی تایبەت بە خۆیە کە لە جۆری بافتی چاک‌دارە کە بافتی چەماوی هەیە و لە چاو ناوچەکانی تردا سەرترە چونکە لە زۆربەی ناوچەکاندا بەشێوەی هەندەسی دەچنرێت. نەخشەکان زۆرتر گوڵ و پنج و مێشەنگوێنە و لە تورەنجی ناوەڕاستدا خاوەنی نەخشێکی خشتەیی یان موشەبەکە کە لە نێو هەرکامەیاندا چەپکە گوڵگەلی بچووک ناسراو بە تەرحی هەراتی هەیە. تەرحە گوڵ و پنجییە جوانەکان لە قولاپ‌دووری و زەڕییەکانی سەردەمی سەفەوی ئیلهامی وەرگرتووە و زۆرتر لە کارگەکاندا بەهۆی داخوازیگەلی کەسانی جوان‌پەسەندی خەڵکی شارەکان بەرهەم هێنراوە. ئەگەر ئێران بەهۆی بەڕگەلی بەرماڵی بەناوبانگ نیە لەم‌بارەوە سنە جیاوازە. بەڕگەلی بەرماڵی کە لە سنەدا دەچنرێت مێحراوی پیازی شکڵییەکانیان ناوازەیە. بایەخی جیهانی و ڕاستەقینەی بەڕی سنە لە لایەن کۆداران و لە موزایەدەی دەیەکانی 1950 و 1960 ناسراوە و لە ئاکامدا لە ساڵەکانی 1980دا بەڕی سنە ئێعتباری شیاوی خۆی لە دونیای ڕۆژاوادا بە دەست هێنا.

لە بەڕی سنەدا نەخشەگەلێکی جۆربەجۆر هەیە کە هەرکامەیان بە گشتی ناوێکی تایبەتییان هەیە و بەشەکانیشی هەرکامە خاوەنی ناوێکن. نەخشەگەلی سوننەتی کە لە کوردستاندا باو بوون بریتین لە:

ماسی دەرهەم، گوڵ چینی، گوڵ میرزاعەلی، گوڵ وەکێڵی، گوڵ جەرسە، گوڵ فەرەنگ، گوڵ و گوڵدان، گوڵ چایی، دەست و دڵبەر، نەخشەی مووسایی، نەخشەی قەفقاز، گوڵ و تووتی، بازووبەند، قاپی قورئان و هتد.

لەم ساڵانەی دواییەدا نەخشەگەلێکی تر وەکوو تووەفەرەنگی، گوڵ جەرسەی پێوەندی چووەتە ڕیزی نەخشە سوننەتییەکانەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئاشتی بێ‌خەوش، سەرەڕای ئاشتی نێوان مرۆڤەکان، داگری ئاشتی نێوان ئینسانەکان و سروشتیش دەبێت.

قاڵی کوردستان:

هەروەکوو شوێن شوێنی وڵاتی نازارمان ئێران لەم کوردستانەدا قاڵیگەلێکی تایبەی دەچنرێ. قاڵی کوردستان خاوەنی ناوبانگێکی تایبەتە. هەر لە کۆنەوە لەم ناوچەیەدا چنینی قاڵی باو بووە و تەڕاح و تەونەگەران بەم پێیە نەخشەگەلی تایبەتی خۆیان لە ناوچەدا خولقاندووە کە بەدڵنیاییەوە دەکرێ بڵێین زۆربەیان ناوبانگی جیهانییان پەیدا کردووە. وەکوو نەخشەی ماسی‌دەرهەم، نەخشەی‌مووسایی و کڵاوفەرەنگ، گوڵ میرزاعەلی، نەخش وەکێڵی، گوڵ مینا، جۆرەکانی جقە(جقە چارەکی، جقە ڕێز، جقە زمڕووتی، جقە تۆپی، جقە دووگرێیی، گوڵ هەرمێ)

بەرهەمە ناسک‌کارییەکان:

کوردستان گرنگترین پارێزگا لە بواری بەرهەم‌هێنانی بەرهەمی ناسک‌کارییە. هونەری ناسک‌کاری تێکەڵی بەشگەلی زۆر چکۆلە لە جۆری چێوگەلی پەرداخی سروشتییە کە بە جوانییەکی تایبەت لە تەنیشتی یەکترەوە دانراوە و بووەتە هۆی دروست‌بوونی ئاسەواری زۆر جوانی چێوی وەکوو تەختەنەرد، قەڵەمدان و بەرهەمەکانی تر. سەرەڕای ناسک‌کاری ئورۆسی‌سازی، مونەبەت و موعەرەقی سنەش بەناوبانگە. شیاوی باسە ئاسەواری بەنرخی ناسک‌کاری نەمر دوکتۆر عەلی‌ئەکبەر بێهزادییان ئێستا لە مووزەخانەی خەڵک‌ناسی خانەی‌کوردی سنەدا هەڵگیراوە و گەشتیاران سەردانی دەکەن.

ناسک‌کاری چێو:

یەکێ تر لە گرنگترین سەنعەتە دەسکردەکانی پارێزگا ناسک‌کاری چێوە. پایە و بنەڕەتی ناسک‌کاری ڕووکەش‌کردنی تەرع و نەخشە ئامادەکراوەکان لە چێوگەلی دارستان و خوەش‌نەخش بەپێی تەرحی پێشتر دیاری کراوە. شاری سنە لە ناوەندە گرنگەکانی ناسک‌کاری ئێران و دونیایە.

ئەندێشەی تەندروست، جوانی، نوێکاری و سەلێقە لە ناسک‌کاری سنەدا قسەی یەکەم دەکات. گرێیە گوێز و سرنچکگەلێک کە زۆر جوان و پڕ نەخشن لە دەستە شارەزا و بەزەوقی هونەرمەندانی سنەییدا بە هەر شێوەیەک کە بیانەوێ دەردێن. سەرەڕای شارەزایی وەستاکارانی سنەیی جۆراوجۆری و جوانی گرێی گوێز و سرنچکەکان بۆتە هۆی زیاتر جوان‌بوونی ئەم بەرهەمانە.

ناسک‌کاری لە سنەدا نزیکەی سەدە و نیوێک پێشینەی هەیە و بە وتەی وەستاکارانی ناسک‌کار بنیاتنەری ئەم هونەرە جوانە لە سنەدا وەستا نێعمەتوڵڵا نێعمەتییان باوکی خوالێخۆشبوو وەستا حاجی‌مەجید نێعمەتییانە.

جۆڵایی(نەساجی سوننەتی):

کارگە بەرهەم‌هێنەرەکانی پارچەی جل و بەرگی پیاوانە بە جۆڵایی بەناوبانگە. پانی ئەم پارچەگەلە 12 سەنتی‌مەتر و نزیکەی 21 مەتر درێژییان هەیە. بەرهەمگەلێک وەکوو مەوج یا نوێنی پێچ و بەرماڵ لە دەسکەوتەکانی جۆڵاکانە کە بەشێوەی سوننەتی ئامادە و دەدرێتە بازاڕ.

کڵاش:

لە ناوچە کوردنشینەکاندا جۆرێ گیوە بەنێوی کڵاش بەرهەم دەهێنرێت کە هاوئاهەنگییەکی زۆری لەگەڵ جل و بەرگی کوردیدا هەیە. ڕووەکەی ئەم پێڵاوە لە نەخی لۆکەییە و ژێرەکەی لە پارچەی تۆکمەیە. هەر بەم هۆیە کڵاش پێڵاوێکی سووک، نەرم، قابلی ئێنعتاف و گونجاو لەگەڵ شوێنی کوێستانییە. بەرهەم‌هێنانی کڵاش لە بنەڕەتدا تایبەت بە هەورامان بووە بەڵام ئێستا لە سەرجەم شارەکانی پارێزگادا بەرهەم دەهێنرێت.

دروست‌کردنی کەرەستە و ئامێری مۆسیقا:

پێشکەوتنی دروست‌کردنی سەنعەتە دەسکردە چێوییەکان بەهۆی چێوی دارگەلی دارستانی باش و لێهاتوویی زۆر لە بواری فێرکاری مۆسیقادا بووەتە هۆی ئەوەی‌کە پارێزگای کوردستان ببێتە یەکێ لە ناوچەکانی نواندنی ئامێری مۆسیقا بەتایبەت مۆسیقای سوننەتی کە نموونەکانی دەف، دیوان، تار، سێ‌تار، ڤیۆلۆن، قانوون و سەنتوورە.

جۆرە دەست‌چنە سوننەتییەکان:

سەرەڕای بەڕ، جاجم، پڵاس، گۆرەوێ، شاڵ، کاڵە(مووچەوانە)، جۆرێ پەستەک، دەستەوانە، جواڵە، مەوج، پێڵاو(کڵاش)، جلی ئەسپ و هەوسار، دەستەوسار و تەناف، تۆڕ و نەوار دەچنرێ. ئەم چنینگەلە زۆرتر لە خوری و بڕێک لە مووی بزن بووە.

 

 

 

 

 

 

 

سەبارەت بە ژیانی خاوێن، ڕێز دابنێین بۆ سروشت و ژینگە

مەوج‌چنین:

مەوج یان نوێن‌پێچ زۆرتر لە ناوچە دێهاتییەکان و کەم تا زۆر لە ناوچە شارییەکاندا بەکار دەهێنرێت. لە مانگە ساردەکانی ساڵدا مەوج بەکار دەهێنن، هەروەها لەم قوماشە بۆ پۆشینی ڕازاندنەوەی قورسی کەڵک وەردەگرن و بڕێک جار وەکوو پەردە دەیخەن لە درگا و لە ناوچە ساردترەکاندا بۆ بەرگری لە هاتنە نێوی سەرما کەڵکی لێ وەردەگرن. مادەی سەرەکی پێکهێنەری مەوج خورییە. درێژی مەوجێک

25/2 مەترە و پانییەکەی لە چوار تەختەی باریک پێک دێت. ئەم چوار تەختە بە پانی 5/9 مەتر بە یەکجاری دەبەسترێتە دەزگای مەوج‌چنەوە.

تەرحی مەوجەکان خاوەنی ڕەسەنایەتی و تایبەتمەندی مەحەلییە و داگری:

کەشکۆڵی، پەڕتاوسی، چوارخانە، ڕەش و سپی، تەخت سوور، شمشێری، حەوز، دوعا، مێحراو، چەخماخ، گوڵ، کەللە کەوی، شانە، چۆلەکە، ترێ(گوڵ کەللە)، پەپوولە، بزنەکێوی، باڵندە، پەلەوەر، مقەست، دار و ماسی، تورەنج‌دار، گومەزی، گەڵا بیی، چاو بولبول(چاو کەڵەشێری)، بازووبەن، دوو کلکاتە، کاڵەکی(سێخ‌چن).

سەنعەتی مەوج‌چنین لە هەوراماناتدا پێشینەیەکی باشی هەیە و مەوج‌چنەکان زۆرتر خۆیان هەورامین یان وەستای هەورامییان بووە. هەربۆیە یەکێ لە نەخشە بەناوبانگەکانی مەوج نەخشی هەورامییە.

بەرماڵ‌چنین:

بەرماڵ یەکێ تر لە بەرهەمە بەرهەم‌هێنراوەکانی کارگەی مەوج‌چنینە. بەرماڵ ژێرەخەرێک لە ئەندازەی 50*100 سەنتی‌مەتر و لە دوو تەختە پێک دێت. بەرماڵ ژێرەخەرێک بۆ نوێژ خوێندنە کە هەمیشە دەبێ خاوێن هەڵبگیردرێ، بۆیە پاش تەواوبوونی نوێژ کۆدەکرێتەوە. ڕەنگ و نەخش‌پەردازی بەرماڵ وەرگیراو لە لایەنی مەعنەوی کاربوردییە. لە تەرحی بەرماڵەکاندا تەنانەت لە نموودە کۆنەکانیدا بەدەگمەن نیگاری ئاژەڵان دەبیندرێ.

پوولەکەدووری:

زۆربەی ژنان و کچانی لاوی کورد لەگەڵ ئەم هونەرەدا ئاشانایەتییان هەیە و لە گوندەکانی سنە و سەقز و مەریواندا خەریکی ئەم کارەن و لە کاتی بێکاری خۆیاندا بە قوماش و پوولەکە، زەنگیانە و نەخ جلیقە، کەمەربەند(قایش) و کڵاو دروست دەکەن.

خشڵی سوننەتی:

خشڵی مەحەلی لە کوردستاندا پێشینەیەکی کۆنی هەیە و هونەرمەندانی سنەیی لە کۆنەوە لە مس، برۆنز، وەرشەو و هتد جۆرگەلی خشڵ کە زۆرتر تەرح و وێنەی مەحەلییان هەیە دروست دەکەن. بەرهەمە مەحەلییەکان داگری جۆرەکانی گەردنبەند، دەستبەند، سەربەند، سینەڕێز، خرخاڵ، ئەنگوستیلە، گوارە و هتد لە وێنەگەلی جۆربەجۆردا دروست دەکرێت.

هەوڕگەری:

لە گوندەکانی دەوروبەری سنە و سەقزدا دروست‌کردنی جۆرەکانی دەفری هەوڕین لەلایەن ژنانەوە باوە و هەنووکە بەشێوەی پرژ و بڵاو و سەرەتایی بە بێ چەرخی هەوڕگەری بەشێوەی فتێڵەیی و نەواری دەفرگەلێک کە زۆرتر کووپە گەورە و نان‌پەزی و بۆ بەکارهێنانە مەحەلییەکان دروست دەکرێت و لە کوورەگەلی ساکار کە بەشێوەی بیری لە زەویدا هەڵکەنراوە بە چێو و پەیین حەرارەت دەدرێ و دەبرژێن.

ئورۆسی‌سازی و گرێ‌چینی:

کۆنترین ئاسەواری بەدەست هاتووی مۆزەی سنە کە هی ئاخر و ئۆخری سەردەمی زەند و سەرەتای قاجاڕە کاتی دروست‌کردنەکەی نیسبەت دەدەنە مەڵا لوتفوڵڵا شێخولئیسلام کە والییانی وەخت و ئورۆسی و پەنجەرەکانی عیمارەتی خەسراوا کە بە فەرمانی خەسرەوخانی ئەردەڵان والی ناوچە و زاوای فەتحەلی‌شا و لە سەردەمی حکوومەتی ئەم پادشایەدا دروست کراوە و پەنجەرەکانی ماڵی ئاسەف کە هی ئاخری سەردەمی قاجاڕە باس لەوە دەکات کە دەسپێک و سەرچاوکەی ناسک‌کاری و مونەبەت و هتد گرێ و ئورۆسییە؛ چونکە وەستایانی پێکهێنەری ئەم ئاسەوارە بنیاتنەرانی پیشەی ناسک‌کاریشن. لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی ئورۆسی و پەنجەرە موشەبەکەکانی عیمارەتی بەجێ‌ماو لە سنەدا بوونی ئورۆسیگەلێک بە تەرحی هەندەسی و ئیسلیمییە کە پێکڕا کارکراون و جۆری بەکارچوونیان زۆرتر گرێگەلی( 8، 12 و 16)ەن. ناوەندی کڕینی بەرهەمی سەنعەتە دەسکردەکانی پارێزگا لە شاری سنەدا زۆرتر شەقامی شوهەدای باشووری تەنیشتی پارکی شوهەدایە.

شیرینی و سەوقات:

کوردستانیش وەکوو ناوچەکانی تری کیشوەر خاوەنی شیرینیگەلێک تایبەت و خواردنگەلێکی ترە کە بە گشتی سەوقاتی پارێزگا پێک دەهێنێ.گرنگترین شیرینی کە تایبەتی شاری سنەیە شیرینی کونجییە. ئەم شیرینییە لە دوو جۆری شەکەری و گەزئەنگەبین پێشکەش دەکرێ. لە شیرینییەکانی تر دەتوانین نان‌برنجی، بادامی سووتاو و جۆرێک باسلوق ناوبەرین کە زۆرتر گەشتیاران وەکوو سەوقاتی دەیکڕن. جۆرێ شیرینی بە نێوی کوماج و جۆرێک هەڵوای سەوهانی لە شیرینییە مەحەلییەکانی شارۆچکەی بیجاڕ دێتە ئەژمار. جۆرەکانی تۆمی بۆدراوی گوڵەبەڕۆژە لە سەوقاتییەکانی شارۆچکەی سەقز دێتە ئەژمار. هەروەها بەهۆی بارودۆخی جوگرافیایی و کوێستانی کوردستانەوە وشکەبار وەکوو سەوقات لە تەواوی شارۆچکەکانی پارێزگادا پێشکەش دەکرێ، بەتایبەت لە شاری بانەدا جۆرێک مێوژی ڕەش کە شەربەتەکەی زۆر بەهێزکەرە و لە ئاومیوەفرۆشییەکاندا دەفرۆشرێت. ناوەندی کڕینی شیرینی و سەوقاتی پارێزگا لە شاری سنەدا زۆرتر شەقامی فیردەوسی بەرامبەری سینما بەهمەنە.