دیاردە گەشتیاری و شوێنە دڵڕفێنەکانی پارێزگای کوردستان
شارۆچکەی سنە
شاری سنە ناوەندی پارێزگای کوردستان لە 512 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای تارانەوەیە. بەرزی ئەم شارە لە ئاستی دەریاوە 1480 مەترە. شاری سنە لە ساڵی 1046ی کۆچی مانگی لە سەردەمی حکوومەتی سەفەویە و لە سەردەمی شاهـ سەفی و لە لایەن سڵێمانخانی ئەردەڵانەوە بنیات نرا. ناوی سەنەندەج عەرەبیکراوی سنەدژە کە ئێستاش خەڵکی ناوچە کوردنشینەکان ناوی سەنەندەج دەنێن سنە. سەنەندەج بەهۆی ئەوەیکە لە ڕابردوودا ناوەند بووە خاوەنی مزگەوت، بینا و عیمارەت و بازاڕی کۆنە کە ئێستا زۆرترین ژمارەی دیاردەکانی ئەم شارە پێک دێنێت.
گرنگترین دیاردە گەشتیاری و شوێنە دڵڕفێنەکان
مزگەوتی جامعی سنە
ئەم مزگەوتە لە بەشی باکووری شەقامی ئیمامخومەینییەوەیە. بەپێی بەڵگەکان کاتی دروستکردنی مزگەوت سەردەمی قاجاڕ بووە و بە دەستووری ئەمانوڵڵاخان والی کوردستان لە ساڵی 1228ی کۆچی مانگیدا دروست کراوە. ئەم مزگەوتە دوو هەیوانییە بە حەوشێکی ناوەندی کە لە دەوروبەریەوە 12 حوجرە بۆ تەلەبە زانستە دینییەکان دروست کراوە. ئەم مزگەوتە خاوەنی شەبستانێکی گەورە بە 24 ئەستوونە و دەوروبەری شەبستان و سەرستوونەکان بە ئایەی قورئان ڕازاوەتەوە. بۆ ڕازاندنەوەی دیوارەکانی مزگەوت لە کاشی حەوت ڕەنگ و بەردی مەڕمەر کەڵکیان وەرگرتووە.
پارکی تەفرێحی ئاویەر
ئەم پارکە لە خۆراوای سنە و ئاخری شەقامی ئاویەرەوەیە. شاری سنە لەسەر ئەم پارکەوە دیمەنێکی زۆر جوانی هەیە. چەندین باخ و کانی سروشتی لەم پارکەدا هەیە. یەکێ لە گرنگترین باخەکانی ئەم کۆمەڵەیە باخی ئەمیرییەیە و گەورەترین سینەمای ڕووباز(هاوینی) کشوەر و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم باخەدا جێی گرتووە. ئەم کۆمەڵە لە کۆنەوە سەیرانگای خەڵکی سنە بووە و کێوی ئاویەر خاوەنی خۆشەویستییەکی تایبەت لە نێو خەڵکە.
بازاڕی سنە
ئەم بازاڕە لە دوولای شەقامی ئینقلابەوەیە و ساڵی 1046ی کۆچی مانگی لەگەڵ بوونە ناوەندی شاری سنە وەکوو ناوەندی حکوومەتی ئەردەڵانەکان دروست کراوە. پلانی ئەم بازاڕە بەشێوەی موستەتیلییە کە بەهۆی شەقامکەشی سەردەمی حکوومەتی پەهلەوی بۆتە دوو بەش و بەشی باکوورییەکەی بازاڕی سنەیی و بەشی باشوورییەکەی بازاڕی ئاسەفە. هەرچەندە ناوەندی کڕینی نوێ هەیە بەڵام ئەم بازاڕە هەلومەرج و بایەخی خۆی لە باری تیجارییەوە پاراستووە.
خانەیکورد(عیمارەتی ئاسەف)
خانەیکورد، مووزەی خەڵکناسی ناوچە کوردنشینەکان و گەورەترین مووزەی خەڵکناسی هی قەومێک لە ئێرانە کە لە شەقامی ئیمامخومەینیدایە. ئەم مووزەیە لە عیمارەتی ئاسەفدا کراوەتەوە و ئەم عیمارەتە یەکێ لە گەورەترین عیمارەتە ئەعیانییەکانی شاری سنەیە کە خاوەنی بایەخگەلی تایبەتی میعماری لە باری ئاجۆرکاری و گەچبوڕی و ئورۆسیسازییە و گەرماوەکەی جوانترین گەرماوی تایبەتی لە نێو گەرماوەکانی سنەیە. بینای سەرەتایی ئەم عیمارەتە هی سەردەمی سەفەوییە و لە سەردەمی قاجاڕ و پەهلەویدا تەواوتر کراوە.
مووزەی سنە
ئەم مووزەیە لە شەقامی ئیمام، کۆڵانی حەبیبی و لە بەشی دەرەوەی عیمارەتی مەڵا لوتفوڵڵا شێخولئیسلام(کە ئەمڕۆ بە ماڵی سالار سەعید بەناوبانگە) و لەوێدا ئاسەوار و شتگەلی مێژوویی دۆزراوە لە پارێزگا و ناوچەکانی تری ئێران پیشان دراوە. ئورۆسی مووزەی سنە یەکێ لە نموونە بێوێنەکانی هونەری ئورۆسیسازی و کاری وەستایانی سنەییە. عیمارەتی مەڵا لوتفوڵڵا لە بینا بەجێماوەکانی سەردەمی قاجاڕە.
عیمارەتی خەسراوا
ئەم عیمارەتە لە بلواری خەسراوا"شبلی"دایە. عیمارەت بێوێنەیە و ناوەندی حکوومەتی پادشایانی ئەردەڵان بەتایبەت خەسرەوخان بووە. کۆی عیمارەت و باخەکەی زۆرتر لە دوو بەشی سەرەکی واتە کۆشکی پاشایی بە چوونەژوورەوەی ئەستووندار لە بەشی ڕۆژاوا و بیناگەلی ڕۆژهەڵاتی بە بانجێڵە و هەیوانی ئەستووندار زاڵە بەسەر گۆڕەپانی عیمارەت و شوێنی دەرەکی بینا بە فەزاگەلێکی تر وەکوو گەرماو، ژووری قاپچییان و خزمەتکارانە. ڕازاندنەوەی میعماری ئەم بینایە داگری گەچبوڕی، ئاجۆرکاری، ئورۆسیگەلی جوان و عەوزی خاچئاسای نێو عیمارەتە.
عیمارەتی وەکێڵ
ئەم کۆمەڵە گەورەیە لە شەقامی کشاوەرزدایە و داگری سێ حەوشە بە عیمارەتگەلی پێوەندیدار و گەرماوێکی تایبەتی لە ناوەوە و گەرماوێکی گشتی لە دەرەوەیە. بەشی سەرەکی عیمارەتی وەکێڵ لە سەردەمی زەندییەدا دروست کراوە و بەشەکانی تری هی سەردەمی قاجاڕە. ئەم کۆمەڵەیە خاوەنی ڕازاندنەوەگەلێک وەکوو ئاجۆرکاری جوان و ئورۆسیگەلی پڕکارە و حەوشەی ناوەندی خاوەنی میچێکی شیروانی بە تەرحی کڵاوفەرەنگییە.
بۆ یارمەتی گەیاندن بە بژیوی پایدار لە گوندەکانی کوردستاندا لە ماڵە مەحەلییەکان بۆ مانەوە کەڵک وەربگرن.
عیمارەتی موشیردیوان
ئەم عیمارەتە لە شەقامی شوهەدایە و داگری حەوت حەوش لەگەڵ فەزا پێوەندیدارەکانە و گەرماوێکی تایبەت لە نێو کۆمەڵەیە. هەریەک لە حەوشەکانیش خاوەنی ئاونما(پلوور)ن. ئەم عیمارەتە لەلایەن میرزا یووسف موشیردیوان لە سەردەمی قاجاڕدا دروست کراوە و جوانترین هەیوان بە تەرحی کڵاوفەرەنگ لە سنەدا هی ئەم بینایەیە. لەم عیمارەتەشدا لە ئورۆسیگەلی پڕکار، ڕازاندنەوەی ئاجۆری، کاربەندی و گەچبوڕی بۆ ڕازاندنەوە کەڵک وەرگیراوە.
خانەی سەنعەتە دەسکردەکان(عیمارەتی حەبیبی)
خانەی سەنعەتە دەسکردەکان لە ساڵی 1393 لە عیمارەتی حەبیبی بە ئامانجی پشتگری لە بەرهەم هێنەرانی هەڵکەوتە و پەرەپێدانی سەنعەتە دەسکردەکانی پارێزگای کوردستان پێک هاتووە. ئەم خانەیە لە بافتی مێژوویی سنەدا لە نێزیکی مووزەی کەونینەناسی سنە لە شەقامی ئیمام، کۆڵانی حەبیبیدایە. لەم کۆمەڵەیەدا کارگەگەلی هونەرە سونەتی و سەنعەتە دەسکردەکان وەکوو نیگارگەری و تەزهیب، هونەرە چێوییەکان، ساز سازی سوننەتی، دەف سازی، ئورۆسی سازی و گرێچنی، دەسکردە چێوییەکان، وەندی سازی و هتد کۆشا بووە و ئامادەی میوانداری گەشتیاران بە مەبەستی ئاشنایی لەگەڵ شێوەکانی دروستکردن و بەرهەمهێنانی ئەم سەنعەتە دەستییە خۆماڵی و ڕەسەنەی کوردستانە.
گەرماوی مێژوویی عەبدولخالق(پیشانگا و فرۆشگای سەنعەتە دەسکردەکان)
ئەم گەرماوە لە پێناوی ناساندنی سەنعەتە دەسکردەکانی کوردستان و پێکهێنانی ناوەندێک بۆ فرۆش و نمایشی هەمیشەیی بە هاوکاری سەندیکای بریکاریگەلی سەنعەتە دەسکردەکانی پارێزگا بە سەرنجدان بەوەیکە لە بافتی بەشی ڕۆژهەڵاتی بازاڕی کۆنی سنە لە شەقامی ئینقلاب(سیرووسی پێشوو)دایە نۆژەن کراوەتەوە. دەستڕەسی بەم سایتە لەلایەن چوارڕێی ئینقلاب، شەقامی 28ی دەی کۆڵانی گەرماوەوە دەلوێ. لەم پیشانگایەدا هونەرمەندانی سەنعەتە دەسکردەکان وێڕای تێکۆشان و بەرهەمهێنانی بەرهەمە خۆماڵییەکانی پارێزگا، دەرفەتی کڕینی بەرهەمهێنراوەکان لە بەشی فرۆشی پیشانگا بۆ گەشتیاران ئامادە کردووە. شیاوی باسە ڕێکەوتی دروستکردنی بینا سەردەمی قاجاڕییە و میعماری خۆماڵی بە دەستی وەستا و میعمارانی سنەیی دروست کراوە و ئێستاکە دووەمین گەرماوی گەورەی کۆنی شاری سنەیە.
خانەی زیوەر و ئابگینەی کوردستان
خانەی زیوەر و ئابگینەی کوردستان لە ساڵی 1393 لە ماڵی ئەمینولئیسلام بە ئامانجی دروستکردنی ژێرساختگەلی پشتگری لە دەرچووانی سەنعەتە دەسکردەکان و گەیشتن بە ڕوویکەردە نوێیەکانی تەڕاحی و بەرهەمهێنان، هاوڕێ لەگەڵ هونەرەکانی ڕۆژی سەنعەتە دەسکردەکانەوە بووە. ئەم ماڵە لە بافتی مێژوویی سنە لە بلواری کوردستان بەرامبەری کۆڵانی حەبیبیدایە. ئەم کۆمەڵەیە داگری کارگەکانی ئابگینە(هاوجۆشی شووشە)، خشڵی سوننەتی و نیگارخانەی ئاسەوارە هونەرییەکانە کە ئامادەی میوانداری گەشتیاران، خوێندکاران و هۆگرانی کارگەگەلی لێکۆڵینەوەیی و ئاشنایی لەگەڵ شێوەکانی بەرهەمهێنانە.
گەرماوی خان
ئەم گەرماوە لە بەشی باکووری بازاڕی کۆنی سنە لە شەقامی ئینقلابدایە. ڕازاندنەوە قەڵسبڕییەکانی نێو گەرماو و نەخشی سەر دیوارەکەی بێوێنەیە. ئەم گەرماوە لە ساڵی 1220ی کۆچی مانگی بە فەرمانی ئەمانوڵڵاخانی ئەردەڵان دروست کراوە و لە نێو گەرماوە بەجێماوەکاندا گەورەترین و جوانترین گەرماوی شارە.
ئیمامزادە هاجەرەخاتوون
ئەم ئیمامزادەیە لە شەقامی سەلاحەدینی ئەیووبی لە گەڕەکی کۆنی سەرتەپۆڵەدایە. بەپێی ڕەوایەتەکان ئەم ئیمامزادە پایەبەرزە خوشکی ئیمام ڕەزا(ع)یە کە لە سەفەری ئەو پایەبەرزە بۆ خوراسان لە کوردستاندا کۆچی دوایی کردووە و بە خاک سپێردراوە. لە نزیکی ئەم ئیمامزادەوە مزگەوت و ئارامگەی شێخ و گەورەکانی سنەش هەیە.
ئیمامزادە پیرعومەر
ئەم ئیمامزادەیە لە بەشی باشووری شەقامی ئیمامخومەینییەوەیە و ڕێکەوتی دروستکردنەکەی 1046ی کۆچی مانگییە. ئیمامزادە پیرعومەر بە کوڕی لێنەبڕاوی حەزرەتی عەلی دەزانن. بینای مەزارگە خاوەنی ڕازاندنەوە ئاجۆرییەکان، گەچبوڕی و ئورۆسیگەلی جوانە.
ئیمامزادە پیرموحەممەد
ئەم گومەزە لە فەلەکەی نەبوەتی سنە لەسەر تەپۆڵکەیەک کە گۆڕستانی کۆنی شار لەوێدایە هەیە. ئەم بینایە شوێنی نێژرانی ئیمامزادە موحەممەد کوڕی یەحیا ناسراو بە پیرموحەممەدە.
قورئانی نگڵ
لە 65 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی سنە لە ڕێگەی سنە-مەریوان لە نێو مزگەوتی گوندی نگڵ قورئانێکی خەتتی کۆن هەیە کە بەپێی بیر و باوەڕی خەڵک یەکێ لە چوار قورئانی خەتییە کە لە سەردەمی خەڵیفەی سێیەمدا نووسراوە و نێردراوەتە چوار وڵاتی دونیا. قەتعی قورئان ڕەحلی گەورە، بەرگەکەی چەرمی و لاپەڕە کاغەزییە ئەستوورەکانی بەهۆی ئەوەیکە وەک پێستە، لە نێو خەڵکدا بە پێستی ئاسک بەناوبانگە. خەتی قورئان کووفی و خاوەنی خاڵ و ئێعراب و لە بەشێک لە ژمارەی ئایەتەکاندا زێڕکاری کراوە و بە نەخشگەلی گیایی ڕازاوەتەوە. ڕێکەوتی نووسینی قورئان بە سەرنجدان بە شێوەی خەت و ڕازاندنەوەکان هی ئاخر و ئۆخری سەدەی چوارەمی زایینییە. ئەم قورئانە لە نێو خەڵکدا خاوەنی جێگایەکی بەرزە و هەموو ڕۆژێ ژمارەیەکی زۆر لە ناوچە دوورەکانەوە بۆ زیارەتی دێنە ئەم گوندە.
ڕێ و ڕەسمە عیرفانییەکان
یەکێکی تر لە دیاردەکانی شاری سنە ڕێ و ڕەسمی عیرفانی دەروێشەکانە کە بە شێوەی حەوتانە لە بڕێک لە تەکیەکاندا بەڕێوە دەچێ و گەشتیارگەلێکی زۆر سەردانی ئەم مەراسمە دەکەن. لە پارێزگای کوردستاندا دوو دەستەی تەسەوف هەیە:
ڕێبازی قادرییە:
پەیڕەوانی ئەم ڕێبازە موریدەکانی شێخ عەبدولقادری گەیلانین کە تێگەیشتنی ڕاستەقینە و گەیشتن بە عەق لە هەرا و هوریادا دەزانن و لە حاڵەتی سەماعدا دەفژەنەکان دەچنە عالەمی جەزەبەدا و هەر بینەرێک شەیدای خۆی دەکەن.
ڕێبازی نەقشبەندییە:
بنیاتنەری ئەم ڕێبازە خواجەی گەورە مەولانا بەهائەدین نەقشبەندییەی بوخاراییە و پەیڕەوەکانی گەیشتن بە حەق لە تێفکرین و بێدەنگی دەزانن.