یکشنبه 02 دی 1403

پارێزگای کوردستان لە پەراوێزی ڕۆژاوای فەڵاتی ئێرانەوەیە و کێوەکانی زاگرۆس بەشێکی گرنگی لەبەرگرتووە. سەرەڕای بوونی ئێستپ و دەشتگەلی زۆر بەرین لە نیشانە جوگرافیاییەکانی ئەم پارێزگایە دێتە ئەژمار. بارودۆخی جوگرافیایی و ئاو و هەوایی و توپۆگرافی زاڵ بە سەر پارێزگا بۆتە هۆی ئەوەی‌کە پارێزگای کوردستان ببێتە خاوەنی جۆربەجۆری باش لە باری خاک و ئاو و هەواوە کە ئەم جۆربەجۆری خاک و ئاو و هەواییە بووەتە هۆی دروست‌بوونی جۆراوجۆری لە پۆششی گیایی و جانەوەری و دروست‌کردنی ژینگە تایبەت بەخۆوەکانی پارێزگا. بە گشتی پارێزگای کوردستان بە هۆی هەبوونی بەرزایی زۆر و بارینگەلی فرە لە ناوچە ئێڵاخییەکانی کشوەر و نزیکەی 70%ی بەرینی پارێزگا کێو و تەپۆڵکەکان پێکی هێناوە و 1415% لە زەوییەکانی پارێزگا داگری:

فەلات و تەراسە فەوقانییەکانە و پاشماوەی پانتاییەکەی پارێزگا هی زەریا و ڕۆخانە وەرزی و هەمیشەییەکانە.

بەرزترین کێوەکانی پارێزگا بریتییە لە:

شاهۆ بە بەرزی 3390 مەتر لە ئاستی دەریاوە و جۆربەجۆری ئاو و هەوایی لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی پارێزگایە.

گرنگترین دیاردەی سروشتی پارێزگا گۆماوی ئاوی شیرینی زرێبارە و بوونی دارستان لە ڕۆژاوای پارێزگا بە بەرینایی 242158 هێکتار و لەوەڕگەکان بە بەرینایی 1/1 میلیۆن هێکتار لە دیاردەکانی تری پارێزگا دێتە ئەژمار. هەروەها هەبوونی زۆرتر لە 10 ناوچەی لە ژێر بەڕێوەبەری لە پارێزراو و پەناگەی ژیانی ئاژەڵانی کێوی و ناوچە ڕاوقەدەغەکان لە تایبەتمەندییەکانی شوێنی سروشتییە. هەربۆیە ئەم نیعمەتە ئیلاهییانە دەبێ بپارێزرێ تا ئێمەی مرۆڤ لە پەنای وەها شوێنێکەوە لە بێهداشت و تەندروستی جەستەیی و ڕەوانی، ئاسایش و هێمنایەتی کۆمەڵایەتی و ئابووری پایەدار و عەداڵەتی ژینگەیی بەهرەمەند بن.

 

لە پیاسەی نێو سروشتدا دەست ڕابگرن لە چنین و لە بن دەرهێنانی گوڵە وەحشییەکان، گیا دەرمانی و پنجەکان

تووەفەرەنگی پارێزگای کوردستان

پارێزگای کوردستان گرنگترین و گەورەترین پارێزگای بەرهەم‌هێنەری میوەی جوان و تام‌خۆشی تووەفەرەنگییە. کاتی بەرداشتی تووەفەرەنگی بەستراو بە بەرزی شوێن لە کوردستاندا دەتوانێ لە سەرەتای گوڵان هەتا ئاخری جۆزەردان بێت. یەکێ لە بەرنامەکانی گەشتە گەشتیارییەکان ئامادەبوونی گەشتیاران لە کێڵگە تووەفەرەنگییەکانە کە جگە لە کڕین، ئەوان بانگهێشت دەکەن بۆ چنینی ئەم میوە جوان و تایبەتمەندە تا چێژی بەرداشتی ئەم میوە خۆشە تاقی‌بکەنەوە.